بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا لە بەغدا ڕایگەیاند: پێموایە حیزبوڵڵا و بزووتنەوەکانی بەرخۆدان ئاستێکی زۆر باشی پێگەیشتنی سیاسییان هەیە و زۆر باش دەزانن کە دەبێ چ بەرژەوەندییەک بۆ وڵاتەکانی خۆیان لەبەرچاو بگرن و پێویستیان بە پارێزەر نییە.
لاریجانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێرانیش وڵاتێک نییە کە بەم بایانەی کە هەندێک کەس پێیان وایە، بلەرزێت.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ عێراق، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە گرینگی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە ئەوەیە کە "نەهێڵێت هیچ کەس و وڵاتێک ئاسایشی یەکێک لەو دوو وڵاتە دووانەیەی ئێران و عێراق تێکبدات، بۆیە بیرۆکەی سەرەکی لەم ڕێککەوتنەدا ئەوە بوو کە سەقامگیری لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دروست بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە پێمان وایە ئەم یاداشتە مۆدێلێکە بۆ هاوکاری ئەمنی کە دەتوانرێت درێژبکرێتەوە بۆ وڵاتانی دیکە، واتە بیرۆکەی ئێمە ئەوەیە کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە ئەمن و بەهێز بن.
Your Comment