بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی وڵات، پاش هێرشی دوو ڕۆژی ڕابردوو بۆ ئەنجومەنی توێژینەوەکانی زمان و فەرهەنگی "ئاڤێستا" بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی چالاکی، ئەوڕۆ (شەممە) بەرپرسانی شارەوانی ناوچەی قۆناق دەرگای ئەو ناوەندەیان داخست .
ڕەمەزان کایگی سەیز، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئاڤێستا، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەو هەڵمەتە، وتی: لە ڕۆژانێکدا کە باسی ئاشتی دەکرێت، دەرگای ئەنجومەنەکەی ئێمە داخدەخرێت و ئەمە چ ناگەیێنێت جگە لە داخرانی زمان و شوناسی کوردی.
ئەنجومەنی توێژینەوەگەلی زمان و فەرهەنگی ئەڤێستا لە 2018ـهوە لە ئەزمیر چالاکە و کلاسی فێرکاریی زمانی کوردی بەڕیوە دەبات و جگە لە کوردەکان، قوتابیگەلێکی زۆری لە نێوان گەلانی دیکەی وەک تورک، عەرەب، فارس، قەرقیز و قەزاق هەیە.
Your Comment