بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مورتەزا سەفەری وتی: هەر وەک ساڵانی ڕابردوو، 71ـهمین ڕێوڕەسمی تۆمار جیهانی باداراک بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە 8 تا 10ی گەلاوێژ بە میوانداریی قەرەکلیسای چاڵدۆران بەڕیوە دەچێت.
بەڕیوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی ورمێ، وتیشی: ئەو ڕێوڕەسمە هەموو ساڵی بە بۆنەی شەهیدبوونی تاتائووسی پیرۆز (لە حەوارییەکانی حەزرەتی مەسیح) بە بەشداریی ئەرمنییەکانی ئێران و جیهان لە کۆمەڵەی قەرەکلیسای چاڵدۆران و بە ئامادەبوونی ئۆسقۆفی مەزن بەڕێوە دەچێت و تێیدا وێڕای دۆعا و پاڕانەوەی ئایینی، مەڕ قوربانی دەکرێ و بۆ نەزرکردن مۆم هەڵدەکرێت.
Your Comment