بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجامی شرۆڤەیی ڕاپرسینەوەی ناوەندی پاشهاتدۆزیی ئەشراف کە لە ماوەی زەمانی 21 تا 23ی پووشپەڕ و بەبەشداریی 140 هەزار کەس ئەنجام دراوە بە گوێرەی خوارەوە:
لەسەدا 72.43 خەڵکی وێرای پشتڕاستکردنەوەی سیاستیی ژیرانەی ئێران لە پابەندییی بە دانوستان، چیتر ئەو ئامرزاە لە هەمبەر دوژمنان بە گونجاو نازانن و ئەو 23.43 لەسەدی دیکە هیچ متمانەیەکیان بە دانوستان نییە.
لەسەدا 92.5 بەشداربووان هەڕەشەکانی ترامپ پووچ دەبینن و لەسەدا 65.45ـیش لایان وایە کە نە تەنیا ئەمریکا و ئیسرائیل ئاواتەکانیان لە شەڕی 12 ڕۆژەدا مسۆگەر نەبووە، بەڵکوو ئەو شەڕە بۆتە هۆی هاوڕیزیی نیشتمانی و دەسەڵاتی جیهانی بۆ ئێران. هاوکات لەسەدا 40ـیان درێژەدان بە شەڕ بە باشترین بژێرە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و چەسپاندنی یەکجاریی هێزی ئێران وێڕای پاراستنی هێزی مووشەکی و ئەتۆمی دەزانن و لەسەدا 57ـیش بەدوای بنبڕکردنی ئیسرائیل لە ناوچەن و تەنیا لەسەدا 3ی بەشداربووان خوازیاری کۆتایی خێرای شەڕ بە هەر تێچوویەکن.




Your Comment