AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١ ٠٦:٥٠

لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە؛

پزشکیان: ئامادەین هێرش بکەینەسەر قووڵایی خاکی ئیسرائیل

پزشکیان: ئامادەین هێرش بکەینەسەر قووڵایی خاکی ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ ئەلجەزیرە جەختی کرد کە تاران بۆ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی ئیسرائیل ئامادەیە و هێزەکانی ئێران ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە جەختی کرد کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ئامادەن تا جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکی ئیسرائیل.

پزشکیان وتی: ئێمە بۆ هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل ئامادەین و هێزەکانی ئێمە ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکی ئیسرائیل. ئیسرائیل خەساری لە ئێمە داوە و ئێمە بە هێزەوە گورزما لە ئەوان داوە، بەڵام خەسارەکانیان دەشارنەوە،

ناوبراو جەختی کرد: ئیسرائی؛ بەدوای گۆڕان، دابەش کردن و لەناوبردنی ئێران لە ڕێگای دروست کردنی ئاژاوە و لەناوبردنی حکومەت بوو، بەڵام شکستی هێنا. گومانی تێدا نییە کە دزە کراوەتە نێو ئێرانەوە بەڵام هۆکاری سەرەکی تەکنۆلۆژیای ئەمریکی و بەکارهێنانی تواناییەکانی ئەوان بوو.

پزشکیان وێڕای جەخت لەسەر دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ چەکی ئەتۆمی، وتی: ئەوە هەڵوێستی سیاسی ، ئایینی، مرۆیی و ستراتیژیکی ئێمەیە.پیتاندنی یۆرانیۆم لە خاکی ئێمە لە داهاتوودا لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان درێژەی دەبێت.

هەروەها جەختی کرد: هەر جۆرە دانوستانێک لە داهاتوودا ئەبێ لەسەر بنەمای براوە- براوە بێت و ئێمە هەڕەشە و فەرمان قبووڵ ناکەین. ئێمە لەبەر بیری خۆمان قسەی ترامپ لەسەر ئەوەی کە چەکی ئەتۆمی نابێت هەبێت قبووڵ دەکەین بەڵام باس لەسەر وەلانانی بەرنامەی ئەتۆمی، نا.


پزشکیان هەروەها ئاماژەی دایە سەر هەوڵ بۆ تیرۆر کردنیشی وتی: ئەو ڕووداوە بەشێک لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ تیرۆری ڕێبەرانی سیاسی دوای ڕێىەرانی سەربازییە.


News ID 56095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha