بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) ڕاگهیهنراوێكى لهبارهى دۆخى سوهیدا و گرژییه ئهمنییهكانى سووریاوه بڵاوكردهوه.
مەسەدە دەڵێت:"پێویستە دەستبەجێ هەموو ئۆپەراسیۆنە دوژمنکارییەکان ڕابگیرێن كه له13ى ئهم مانگهوه سوهیداو دهوروبهرى گرتوهتهوه".
لە 13ی ئهم مانگهوه، لەسوەیدا لەنێوان عەرەبە بەدەوییەکانو هەندێک گرووپی دروزیدا پێکدادانی چەکداریی سهخت ڕویداو هێزە ئەمنییەکانی دیمەشقیش بەشداریی شەڕەکەیان کرد.
لهوبارهیهوه مەسەدە داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی کردووە و ڕایگەیاندووه، "ئەوەی ئەمڕۆ لەسوەیدا ڕودەدات، تەنها ڕوداوێک نییە، بەڵکوو نیشانەیەکی ڕاستەوخۆی داڕمانی گشتیی ژێرخانی سیاسییو دامەزراوەیی وڵاتە.
مهسهده باسى لهوهشكردوه، بەنیگەرانییەکی قووڵ و بایەخەوە چاودێریی پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەکان، پێکدادانە چەکدارییەکانو کردەوە توندوتیژییەکانی دژی هاووڵاتییانی مەدەنی لەپارێزگای سوەیدا دەکات.
هۆشداریدهداتو ڕایدهگهیهنێت، "ئەمەش لەچوارچێوەی زیادبوونێکی بێ وێنەدایە کە هەڕەشە لەوڵات دەکات بکەوێتە ناو قەیرانی قووڵترەوە و ئاماژەیە بۆ هۆشداریی لەتەقینەوەیەکی ناوخۆیی تائیفی یان هەرێمی، بەهۆی بەردەوامیی چەقبەستویی دۆخی سیاسییو نەبونی دەوڵەتێکی نیشتمانیی یەکگرتوهوه".
Your Comment