بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
گۆڤاری نیوزویک بڵاویکردەوە: ئێران و ڕووسیا دەستیان کردووە بە مەشقی سەربازی دەریایی هاوبەش بۆ ناردنی پەیام بۆ ئەمریکا.
گۆڤاری نیوزویک ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئێران و ڕووسیا لە دەریای خەزەر دەستیان بە مانۆڕی دەریایی هاوبەش کردووە.
ئەم مانۆڕە دەریاییە پەیامی هاوکاری نێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و ڕووسیا بۆ ئەمریکا دەنێرێت، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەک لە هاوکاری کردنی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران.
Your Comment