AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣٠ ١٣:٤٠

نەخشەی ئامانجە گرینگەکانی ئیسرائیل خرایە بەردەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

نەخشەی ئامانجە گرینگەکانی ئیسرائیل خرایە بەردەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

وەزیری ئیتلاعات ڕایگەیاند: وەزارەتی ئیتلاعات نەخشەیەکی تەواو لە ئامانجە گرینگەکانی ئیسرائیلی خستە بەردەستی هێزە چەکدارەکانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعات هاوپەیوەند بە شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل ڕایگەیاند: وەزارەتی ئیتلاعات بە هاکاری هێزە ئینتزامییەکان، سپا و هێزە چەکدارەکان و بە هاوکاری کۆی وەزارەتی ناوخۆ ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتیان دابین کرد.

وەزیری ئیتلاعات وتیشی: ئەگەرچی دوژمن وای داڕشتبوو کە لە ناوخۆ قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئەمنیەتی دروست بکات و چالاکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بەڵام شوکر بۆ خودا سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیر کران پێش ئەوەی کە هەوڵێک ئەنجام بدەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە هەوڵی خۆیان توانیان بەڵگەگەلێک لە ئیسرائیل بەدەست بهێنن و نەخشەیەکی تەواو لە ئامانج و شوێنە گرینگەکانی ئەو ڕژیمە بخەنە بەردەستی هێزە چەکدارەکانەوە کە بەرز نرخێندرا.

خەتیب لە وەڵامی پرسیارێک هاوپەیوەند بە هۆکارەکانی سیخوڕی لە ئێران وتی: لێکدانەوەی جووڵەی زیاتر لە 50 هۆکاری سیخوڕی و ئیتلاعاتی کە کورسی ئێران و پێکهاتەی سیخوڕیان لە ئەو پێوەندیەدا هەیە، یەکێک لە چالاکییە بەردەوام و ڕۆژانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، ڕێکخراوی هەواڵگری سپا و کۆمەڵەی ئیتلاعاتی و ئەمنیەتی وڵاتە و شوکر بۆ خودا هاوکاری باشی دامودەزگا دادوەرییەکان دەبینین و ئەو هاوڕێیەتییە سەرکەوتنی دووئەوەندەی بەدواوە دەبێت.

News ID 56063

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha