بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی تویتێک وێڕای ئاماژە بە پاڵپشتی ئەحمەد شەرع لە گرووپە توندڕەوەکان، ڕایگەیاند کە لە سووریای ژێئر دەسەڵاتی ئەودا کورد یا درۆزی بوون زۆر مەترسیدارە.
گەدعون ساعەر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، بەم شێوە وەڵام قسەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریای دایەوە: قسەکانی ناوبراو لە پاڵپشتی لە جەهادییەکانە و خەڵکی دواکەوتووی وەکوو کەسانێکی بەشەرەف و بەنرخ وەسف کردووە و لە دژی درۆزییەکان کە قوربانیان، قسە دەکات.
هەروەها زیادی کرد کە ئەرکی پارێزەوانی لە کەمینەکانی سووریا لە ئەستۆی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە.
Your Comment