AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٥ ١٠:٠١

ئەمریکا و ئەورووپا هەڕەشەی گەڕانەوەی گەمارۆ لە ئێران دەکەن

ئەمریکا و ئەورووپا هەڕەشەی گەڕانەوەی گەمارۆ لە ئێران دەکەن

ماڵپەڕێکی ئەمریکی پاگەندەی کرد کە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، کاتێکیان دیاری کردووە و ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئەمریکی ئەکسیۆس پاگەندەی کرد کە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا کۆتایی ئۆگۆستیان وەکوو کاتی کۆتایی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەل ئێران دیاری کردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو سەرچاوەگەلە، هەندێک وڵاتی ئەورووپی کە هەمبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هیچ کاردانەوەیەکیان نەنواند و هێرشەکانیان ئیدانە نەکرد، ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر ئێران کۆمەڵگای جیهانی لە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی دڵنیا کاتەوە، گەمارۆ لە دژی ئەو وڵاتە ناسەپێت.


News ID 56002

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha