بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی پەنجەی قفڵ، حەشارگەیەکی گەورەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی ناسیوەتەوە و لەناوی بردووە. ئەو حەشارگە 1800 مەتر پانتایی بووە و 33 ژووری بووە و درێژەدا هاتووە کە دوای ناسینەوە، سەرجەم چەک و تەقەمەنی و جیهازاتە دۆزراوەکانیش لەناوبراون.
ئەو وەزارەتخانە جەختی کردووە کە ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوە و گەڕان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە و ئامانج لە ئەو ئۆپراسیۆنە لەناوبردنی تەواوی ژیرخانە لۆجستیکییەکان و حەشارگەکانی پەکەکەیە.
هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی پەنجەی قفڵ لە هەرێم، حەشارگەیەکی ژێرزەوینی 1800 مەتری پەکەکە بە 33 ژووری ناسیەوە و لەناویانی برد.
News ID 55993
Your Comment