AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٣ ١٣:١٧

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر کاتی دانوستان لەگەڵ ڕۆژاوا

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر کاتی دانوستان لەگەڵ ڕۆژاوا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، بە ڕەخنە لە هەڵوێستی گرۆسی، ڕایگەیاند : ڕەوتی دیپلۆماتیک ئاوەژۆ کەڵکی لێوەرگیراوە و بۆ بواری سەربازی بەکارهێنراوە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵوێستی گرپسی نیسبەت بە بەرامەی ئەتۆمی ئەڵمانیا، وتی: بەکارهێنانی ئامێرانە لە ناوەندە نێئودەوڵەتییەکان بۆ گوشار بووەتە ڕەوتێک و ئاژانسیش بەدوور لە ئەو باسە نییە.

ناوبراو سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران و هەروەها ئەو گەمارۆیانەی کە لە ئەگەری گەڕانەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە، زیادی کرد: ئەوەی کە بە سنەپ بەک ناسراوە هیچ بنەمایەکی مافی و سیاسی نییە و پشت بەستن بە سنەپ بەک هیچ جۆرە پاساوێکی نییە.

بەقایی سەبارەت بە کاتی دیداری عێراقچی و ویتکاف زیادی کرد: لە ئێستادا سەبارەت بە دانوستانەکان ڕێکەوت و کات و شوێنێک دیاری نەکراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە سەفەری وەزیری پاکستان و عێراق بۆ ئێران و دیدارەکان وتی: لەوانەیە ئەو کۆبوونەوە ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت و لەسەر پرسی سنووری و ئاسانکاری سەفەیر ئەربەعین دەبێت.

هەروەها سەبارەت بە هەواڵەکان لە دژی پێوەندی ئێران و ڕووسیا وتی: لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەو هەواڵە ساختە بوو و پێوەندی ئێمە لەسەر بنەمای ڕێزو بەرژوەندی بەرانبەرە.

بەقایی سەبارەت بە پەسەندکراوی مەجلیس بۆ دروست کردنی بەڵگە لە دژی جەنایەتەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران وتی: هەر پەسەندکراوێک لەلایەن مەجلیسەوە ئەبێ جێبەجێ بکرێت و ئێمە لە هەمان سەرەتاوە ئەوەمان وەکوو دەستدرێژی وەسف کرد و چالاکی دیپلۆماتیکی خۆمان دەست پێکرد و گومانی تێدا نییە کە هەوڵەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا وەکوو دەستدرێژ بوو.

News ID 55980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha