بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، سەرەڕای ئەوەی کە چەکدارانی پەکەکە لە ڕێوڕەسمێکی سیمبولێکی هەوڵی سووتاندنی چەکەکانیان دا، بە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، خەڵک هێشتا بڕوایان بە ئاشتی سەقامگیر لەگەڵ حکومەتی ناوەندی نییە.
لە شارە کوردنشینەکان لەوانە حەکاری کەشێکی بێ متمانەیی بە ئاشکرا دەبینرێت و هێزە شاراوە حکومییەکان لە هاتوچۆدان
خەڵک لە ئەو بارەوە دەڵێن ناوێرن لەسەر ئەو بابەتە قسە بکەن چونکوو نازانن سبەینێ چ ڕوو دەدات و هەوڵە پشووەکان بۆ ئاشتیش شکستیان هێناوە.
خەڵکی دیکە دەڵێن کە ئێمە ئەشکەنجە کراوین و هەموو جۆرە سەرکوتێکمان ئەزموون کردووە و بۆ ئەو ڕەوتەش نەک هەر پەکەکە بەڵکوو حکومەتیش ئەبێ هەنگاو هەڵبگرێت.
ئەردۆغان ڕۆژێک دوای چەک دانانی پەکەکە ڕایگەیاند کە تورکیا سەرکەوتووە . 86 ملیۆن کەس براوەی.
بەڵام لە حالێکدا کە ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە دەستی پێکردووە، هاوکات سەرکوتی پارتە دژبەرەکان لە ناوخۆی تورکیاش چڕ بووەتەوە.
Your Comment