AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٥ ١٢:٥٧

شێخ نەعیم قاسم: هەرگیز ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قبووڵ ناکەین

شێخ نەعیم قاسم: هەرگیز  ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قبووڵ ناکەین

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمی عاشوورایی لە لێدوانێکدا وێڕای جەخت لەسەر بەرخۆدان لە دژی ئیسرائیل وتی: سڵاو دەنێرین بۆ گەلی ئێران کە بە بەرخۆدانی خۆیان ڕێگریان کرد لە بەدی هاتنی ئامانجەکانی ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، شێخ نەعیم قاسم لە لێدوانی ڕۆژی عاشوورا وتی: بەرگری ئێمە لە بەرانبەر ئیسرائیل درێژەی دەبێت و درێژە دەدەینە بەرخۆدان و نابینە بەشێک لە ڕەوایی دان بە داگیرکاری لە ناوچەکە و سووکایەتی قبووڵ ناکەین.

هەروەها وتی کە کاتێک ڕێککەوتن دەکەین کە ئەبێ بەتواوەتی بە ناوچە داگیرکراوەکان بکشێتەوە و گەشت و هێرشەکان لە ئاسمانی لوبنان ڕابگرێت و ئەسیرەکان ئازاد بکات. کڵپەی بەرخۆدان هەرگیز ناکوژێتەوە و درێژە دەدەینە بەرخۆدان و شەڕ، ئێمە پیاوی مەیدانی شەڕین.

ناوبراو وێرای دەسخۆشی لە هەڵوێستەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند: سێبەری بوێری، ئیمان و پاڵپشتی و ڕێنوێنییەکان ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ئێمە بەربڵاوە . سڵاو دەنێرین بۆ گەلی ئێران کە بە بەرخۆدانی خۆیان ڕێگریان کرد لە بەدی هاتنی ئامانجەکانی ئیسرائیل.

News ID 55879

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha