AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١١ ٠٧:١٤

عێراق سکاڵای دژی ئیسڕائیل بەرز کردەوە

عێراق سکاڵای دژی ئیسڕائیل بەرز کردەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق  کەڵک وەرگرتنی ئیسڕائیل لە ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ هڕرش کردنە سەر ئێرانی شەرمەزار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ڕژێمی زایۆنی لە کاتی هێرش بۆ سەر خاکی ئێران چەندین جار ئاسمانی عێراقی بەزاندووە و ئەم پرسە لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە ڕەخنەی لێ گیراوە.

سودانی ڕایگەیاند: پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق له لایەن ڕژێمی زایۆنیستی هێرش بۆ سەر سەروەری عێراق و پێشێلکردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانه. ئێمە سکاڵایەکی فەرمیمان لەو بارەیەوە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: عێراق دیپلۆماسییەکی هاوسەنگی گرتووەتەبەر و پەیامەکانی بە دۆستانی گەیاندووە سەبارەت بە مەترسیی دۆخی ناوچەکە و ئەوەی کە سەروەری ئێمە جێگەی گفتوگۆ نییە.

ئەلسودانی بە ئاماژە بە زیادەڕۆیی کاربەدەستانی ئەمریکی و زایۆنیستی جەختی کرد: هەوڵدان بۆ داڕوخانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاکامێکی مەترسیداری بۆ هەموو ناوچەکە دەبێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە: فراوانکردنی بازنەی شەڕەکە دەتوانێت زیان بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بگەیەنێت و کاریگەری لەسەر دابینکردنی وزە و هەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەبێت.

News ID 55832

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha