AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٩ ٠٦:٤٣

کارناسێکی تورک: هاوکێشەی هێزەکان لە قازانجی ئێران گۆڕا؛ تاران بەهێزتر بووەتەوە

کارناسێکی تورک: هاوکێشەی هێزەکان لە قازانجی ئێران گۆڕا؛ تاران بەهێزتر بووەتەوە

کارناسێکی سەربازی تورکیا ئاماژەی دایە سەر سەرکەوتنی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل و جەختی کرد کە ئەو ڕژیمە خەساری قورسی بینیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ئێحسان سەیفا سەربازی خانەنشین کراوی هێزی ئاسمانی تورکیا و کارناسی کاروباری سەربازی جەختی کرد کە ئیسرائیل نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکانی خۆی لە شەڕ لەگەڵ ئێران و خەساری پێش بینی نەکراوی بەرکەوتووە.

ناوبراو کە ئەندامی کومیتەی حزبی ئەلوەتەنی تورکیایە ، زیادی کرد: تاران لە شەڕێکی بەهێز هاتە دەرەو ەو پێگەی ئێران لە ناوچەکە تۆکمە کرایەوە. هاوکێشەی هێزەکان لە ناوچەکە لە قازانجی لە ئێران گۆڕدرا. تێلاڤیڤ دەیەویست لە ڕێگای هێرشەکانی خۆیەوە توانی ئەتۆمی ئێران لەناو ببات و ورەی گەلی ئەو وڵاتە لاواز بکاتەوە و لە کۆتاییدا دەسەلاتی ئێران بگۆڕیت بەڵام ئەو ئامانجە نەهاتە دی.

سەیفا زیادی کرد: ئێران ئەمڕۆ هەمان ئێرانی 12 ڕۆژ پێشە بە ڕێزی ناوچەیی زیاتر کەواتە کێ سەرکەوتووی مەیدانە؟

News ID 55794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha