بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆڵو، هاکان فیدان لە لێدوانێک بۆ کەناڵی ئاهەبەر، بە ئاماژە بە پەیجوورییەکانی تورکیا لە هەلومەرجی ناوچەکە و زەروورەتی کۆتاییهێنان بە شەڕە پێشووەکان و پێشگری لە هەڵگیرسانی شەڕی نوێ، جەختی لە گرینگیی ڕێککەوتنی تاران و واشنتۆن کرد و وتی: ئێستا قۆناغی بێدەنگییە، بەلام بۆ سەقامگیرکردنی ئەم قۆناغە، پێویستە ئێران و ئەمریکا ڕێککەوتن بکەن. دیارە هەر دوو لا و هاوکات ئەورووپییەکانیش حەزیان لە درێژەدان و بەشداربوون لە دانوستانەکانە.
ناوبراو درێژەی ئاگربڕی گرێ دایەوە بە لەناوچوونی توانای ئەتۆمیی ئێران و هوشداری دا: ناوچە دەبێ لە ئامادەیی تەواودا بێت، چونکە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل هەیە و ئەم شەڕە تەنیا کاریگەریی لە سەر ئەو دوو وڵاتەدا دانانێت و پاشهاتەکانی هەموو وڵاتانی ناوچە تێوەدەگلێنێت.
فیدان جەختی لە زەروورەتی دانوستان کردەوە و وتیشی: گرینگترین ئاستەنگی بەردەم ئەوەیە کە ئایا لە کاتی دانیشتن لەگەڵ ئێران، ئەمریکا تەنیا تەرکیز دەخاتە سەر پرسی ئەتۆمیی ئێران یان پرسەکانی تریش دەخرێتە بەر باس؛ ئەگەر پرسی تر بێتە ئاراوە، ئەگەر کشانەوەی ئێرانییەکان لەو دانوستانانە هەیە.
Your Comment