AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٥ ١٣:٠٥

ئێران بە پێی گرێبەستیNPT مافی بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی هەیە

ئێران بە پێی گرێبەستیNPT مافی بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە پێی بڕگەی 4 ی گرێبەستی ئێن پی تی، مافی تەواوی هەیە کە وزەی ئەتۆمی بۆ ئامانجی ئاشتیخوازانە بەکار بهێنێت و ئێران بەتەمایە ئەو مافە لە هەر دۆخێکدا بپارێزێت.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە، وتی: هێرشەکانی ئیسرائیل و بە تایبەتی ئەمریکا، پێش لە هەموو شتێک گورزێک لە مافی نێودەوڵەتی ، ئێن پی تی و ئەخلاقی جیهانی و دژی یەک]ارچەیی و سەروەری نەتەوەیی ئیران بوو.

هەروەها وتیشی :ئێران بە پێی بڕگەی 4 ی گرێبەستی ئێن پی تی، مافی تەواوی هەیە کە وزەی ئەتۆمی بۆ ئامانجی ئاشتیخوازانە بەکار بهێنێت و ئێران بەتەمایە ئەو مافە لە هەر دۆخێکدا بپارێزێت.

ڕاشیگەیاند کە ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵپەساردووە و داینەخستووە بە تواوەتی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەوەشی پشت ڕاست کردەوە کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە خەساری جیدیان بەرکەوتووە.

بەقایی وتیشی کە ئێران هیچکات دژی دیپلۆماسی نەبووە و لە سەر مێزی دانوستان نەکشاوەتەوە بەڵام هەڵوێستەکانی ئەمریکا زۆر دژ بە یەک و دژ بە قسەکانیانە.

ناوبراو وتیشی کە قەتەر وەکوو ناوبژیوانی نێوان ئێران و ئەمریکا هاتووەتە مەیدان و بووەتە هۆی ئاگربڕی شەڕەکە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک کە ئێران سەرکەوتن بە چ واتا دەکاتەوە و لە حاڵێکدا کە 600 کەسی کوژراوە و نزیک بە 3000 کەسی بریندارە و دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازی و سڤیلەکانیشی کراوەتە ئامانج، ئەو شەڕە چ دەستکەوتێکی بۆی هەبووە؟ وتی: ئێمە لە ئەو شەڕەدا ئازاری زۆرمان چێشت و ئەوە جەنایەتی جەنگیە و ئەبێ وەڵامدەر بن. ئەو خاڵە زۆر گرینگە کە خەڵکەکەی ئێمە نێشانیان دا کە داکۆکی دەکەن لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و سەروەری خۆیان. هەروەها گەلی ئێران توانی لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل و بە گشتی ڕۆژاوا بوەستێتەوە و بەەرگری لە خۆی بکات و لە کۆتاییشدا ئەوان لە بەرانبەر خواستەکانی گەلی ئێران بەچۆکدا هاتن و داوای ئاگربڕیان کرد.

News ID 55753

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha