بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە پاگەندەی کرد کە ئەو وڵاتە دەست لە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران هەڵناگرێت بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژەی دایە سەر کەم کردنەوەی گەمارۆکان.
لە ئەو بارەوە ستیڤ ویتکاف نێردەی ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە شرۆڤەی ئەو قسانە وتی: ئەو لێدوانە پەیامی بۆ چینییەکان هەیە؛ ئێمە خوازیاری هاوکاری لەگەڵ ئێوەین و نامانەوێت خەسار لە ئابووری وڵاتەکەتان بدەین.
ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین ئەو پەیامە بدرێتە ئێرانییەکانیش.
نێردەی ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ستیڤ ویتکاف، لەسەر قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە چین دەتوانێت لە ئیران نەوت بکڕێت، شی کردنەوەی دا.
News ID 55752
Your Comment