گەورەترین مێمۆری جیهان ڕوونوێنی کرا

کۆمپانیەکی ئەورووپی پەردەی لەسەر گەورەترین مێمۆریی جیهان لادا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەوڵی مێهر لە وێرج، کۆمپانیی SanDisk مێمۆرییەکی دروست کردووە کە یەک ترابایت جێگای هەیە و وەکوو گەورەترین مێمۆریی جیهان ناوی لێدەبرێت.

پێشتر کۆمپانیای سان دیسک لە ساڵی ٢٠١٤ ی زایینی دا توانی مێمۆریەکی ٥١٢ گیگابایتی بەرهەم بهێنێت کە ئەم بەرهەمەش لە هەمان ساڵدا، گەورەترین مێمۆریی جیهان بە ئەژمار دەهات.

هەروەها کۆمپانیای سان دیسک لە ١٦ ساڵ پێشدا، یەکەمین مێمۆریی خۆی بە ٦٤ مێگابایت ڕوونوێنی کرد کە بارستایی دوایین بەرهەمی ئەم کۆمپانیایە، ١٦ هەزار و ٣٨٤ جار زیاتر لە نموونە ئەوەڵیەکەیەتی.

ب ەوتەی بەرپرسانی ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە، ئەم مێمۆرییە نوێیە بۆ سەیڤ کردنی زانیاریگەلێک وەکوو فیلمی ۴K، ۵K،فیلمگەلی ڤیدیۆیی ٣٦٩ پلەیی بە کار دێت.

نرخی ئەم بەرهەمە هەڵکەوتەیە ڕانەگەیێندراوە بەڵام پێشبینی دەکرێت کە زۆر گران بێت.

News Code 5575

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =