بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر:
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند: ئێران دەبێت ئاشتی بکات، ئەگینا هێرشەکانی داهاتوو هێندەی تر وێرانکەر دەبن.
ترامپ پاگەندەی کرد: هەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوی لەناوچوونە.
وتیشی: ئامانجی ئەمریکا لەناوبردنی تواناکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و پێشگرتن لە هەر هەڕەشەیەکی ئەتۆمی بوو.
زیادیشی کرد: ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ نەتانیاهۆ کارمان کرد.
ترامپ ئیدیعای کرد: ئامانجی تریش هەیە، [ئێران] یان دەبێت ئاشتی بکات، یان ئەم بابەتە ئازار و مەینەتی بۆ ئێران دەهێنێت.
ترامپ بەردەوام بوو لە هەڕەشە دووبارە و بێماناکانی و بانگەشەی ئەوەی کرد: ئەگەر ئێران ئاشتی نەکات، هێرشەکانی داهاتوو زۆر گەورەتر دەبن.
Your Comment