بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ نوێژی هەینی هاودڵی و خۆڕاگری لە سەرانسەری وڵات بەڕێوەچوو.
لە هەندی شار پێش نوێژ و ژمارەیەکیش دوای نوێژەکە خۆپیشاندانی تووڕەیی و سەرکەوتن لە شەقامەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
ئەم خۆپیشاندانە لە هەندێ شار دا لەگەڵ ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی هێرشی تیرۆریستانەی ئیسڕائیل بەڕێوەچوو.
هەروەها خەڵک لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ئێران بە جۆش و خرۆشێکی زۆر هاتوونەتە سەر شەقامەکان و تووڕەیی و نەفرەتی خۆیان لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ڕادەگەیێنن.
لە حاڵێکدا کە خەڵکی تەلئەبیب و دیکەی ناوچە داگیرکراوەکان لە ژێر زەوی خۆیان شاردۆتەوە لە ترسی مووشەکەکانی ئێران، خەڵکی ئێران بە تایبەتی تارانی پایتەخت بە بنەماڵە و لەگەڵ منداڵان و بە گەورە و بچووک بۆ دەربڕینی تووڕەیی خۆیان بەرانبەر ئیسڕائیلی خوێنمژ، هاتوونەتە سەر شەقام.
خەڵکی تاران بە دروشم دان دژی ڕژێمی زایۆنی داوا لە هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکەن بەوپەڕی هێز و تواناوە سزای ئیسڕائیل بدەن.
Your Comment