AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٩ ١١:٢٣

ڕژێمی زایۆنی: ئێران ناوەندێکی گرینگی ئەمنی کردە ئامانج

ڕژێمی زایۆنی: ئێران ناوەندێکی گرینگی ئەمنی کردە ئامانج

هێزی فریاکەوتنی ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدا ناوە کە ناوەندێکی ئەمنی هەستیار لە تەنیشت نەخۆشخانەی سوروکا لە ناوچە داگیرکراوەکان کراوەتە ئامانجی مووشەکەکانی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوەی هەسارەی داود چالاک لە بواری فریاکەوتنی ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدا ناوە کە ناوەندی توێژینەوەی بیۆلۆژیک کە لکاوە بە نەخۆشخانەی سوروکا ، کراوەتە ئامانجی هێرشی ئێران.

ئەم ناوەندە ناوچەیەکی هەستیاری ئەمنی لە ناوچە داگیرکراوەکان دێتە ئەژمار کە ڕژێمی زایۆنی لە تەنیشت نەخۆشخانەی سوروکا دایناوە تاکوو داپۆشرێت بە ناۆی نەخۆشخانەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کەمیدیاکانی سەر بە ڕژیمی زایۆنی هەوڵ دەدەن وا نیشان بدەن کە ئێران نەخۆشخانەیەکی کردۆتە ئامانج.

لە حاڵێکدا کە ئەم نەخۆشخانە شوێنی مانەوەی سەربازە بریندارهکانە و نەکراوەتە ئامانج، شەپۆلی تەقینەوە گرتوویەتەوە.

News ID 55592

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha