AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٨ ١٣:٥٩

ئایەتوڵا خامنەیی: ئەمریکا بزانێت گەلی ئێران تەسلیم نابێت

ئایەتوڵا خامنەیی: ئەمریکا بزانێت گەلی ئێران تەسلیم نابێت

ڕێبەری باڵای ئێران لە وتەدانێکی تەلەفزیۆنیدا قسەی لەگەڵ گەلی ئێران کرد.

بە پی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتیان: ئەمریکا بزانێت گەلی ئێران چۆک دانادات.

ڕێبەری باڵای ئێران لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنیستی ستایشی هەڵسوکەوتی ، بوێرانە و بەکاتی گەلی ئێرانی کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد : پێویستە ئەمریکییەکان بزانن کە نەتەوەی ئێران چۆک دانادات و هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەوانەوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە.

وتیشیان : نەتەوەی ئێران لە بەرامبەر شەڕێکی سەپێنراودا پتەو دەبێت، هەروەک چۆن لە بەرامبەر ئاشتییەکی سەپێنراویشدا پتەو دەبێت و ئەم نەتەوەیە لە بەرامبەر سەپاندندا تەسلیمی هیچ کەسێک نابێت.

هەروەها ڕێبەری ئاماژەیان بە لێدوانە هەڕەشەئامێز و گاڵتەجاڕییەکانی سەرۆکی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند؛ مرۆڤە زیرەکەکان کە ئێران و نەتەوەی ئێران و مێژوو دەناسن هەرگیز بە زمانی هەڕەشەئامێز لەگەڵ ئەم میللەتە قسە ناکەن چونکە نەتەوەی ئێران تەسلیم نابێت و ئەمریکییەکان بزانن کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازی ئەمریکا بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوی لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەشیان وت کە دەستدرێژی گەمژانە و بەدخوازانەی ڕژێمی زایۆنی کاتێک ڕوویدا کە بەرپرسانی ئێمە خەریکی دانوستانی ناڕاستەوخۆ بوون لەگەڵ ئەمریکا و هیچ نیشانەیەک بۆ هەنگاوێکی خێرا، سەربازی، یان توند لە لایەن ئێرانەوە نەبوو.

ڕێبەری بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دوژمنی زایۆنی هەڵە و تاوانێکی گەورەی ئەنجامداوە ئاماژەیان بەوەدا: دوژمنی زایۆنی دەبێ سزا بدرێت و سزا دەدرێت، هەروەک ئەو سزایەی کە نەتەوەی ئێران و هێزە چەکدارەکان بەسەر ئەو دوژمنە دزێوەدا لە ئێستادا دەیسەپێنن، و لە داهاتووشدا سزایەکی سەختەی دەدرێت و لاوازی کردووە.ئەو ساتەی دۆستە ئەمریکییەکانیان دەچنە ناو گۆڕەپانەکەوە، نیشانەی لاوازی و بێدەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنیستییە.

ڕاشیانگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا، بە ڕاشکاوی داوا لە نەتەوەی ئێران دەکات کە خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام ئێمە پێیان دەڵێین، سەرەتا هەڕەشە لەو کەسانە بکە کە لە هەڕەشەکە دەترسن.

لە حاڵێکدا کە گەلی ئێران بڕوایان بەم ئایەتە پیرۆزە هەیە که «وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ» و

هەڕەشە هیچ کات کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتی گەلی ئێران نابێت.

بە هێز درێژە بە ژیانتان بدەن، بە تایبات ئەو کەسانەی کە کاروباری خزمەتگوزاری لە ئەستۆیانە و سەروکاریان لەگەڵ خەڵکە و ئەوانەش کە کاری بانگەشەیی و ڕوونکردنەوەیی لە ئەستۆیانە، کارەکانتان بەوپەڕی هێزەوە بکەن و پشت بە خودا ببەستن که «وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ».

News ID 55578

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha