AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٦ ٠٩:٢٧

پزشکیان: ئێمە دەستدرێژیمان نەکردووە/پێویستمان بە یەکگرتوویی ناوخۆییە

پزشکیان: ئێمە دەستدرێژیمان نەکردووە/پێویستمان بە یەکگرتوویی ناوخۆییە

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر پێداویستی بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسررائیل وتی: ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستمان بە یەکگرتوویی و پتەو بوون هەیە و ئەبێ هەر جۆرە جیاوازییەک وەلا بنێین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر ئێران، وتی: دوژم ناتوانێت ئێمە و گەلەکەمان بە لێدان و تیرۆر کردن و کوشتن لاواز و لەناو ببەن. چونکوو هەر قارەمانێک ئاڵا لە دەستی دابکەوێت، سەدان قارەمانی دیکە ئالا بەدەستەوە دێن .

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە دەستدرێژیکەر نین، وتی: ئێمە ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستمان بە یەکگرتوویی هەیە و هەموو گەلی ئێران بە دەست لە ناو دەستی یەکتر کە پێک هاتووە، بە هەموو توانەوە بوەستن.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئەبێ ئەمڕۆ هەر کێشە، جیاواز و گرێ و کێشەیەک کە هەبووە، وەلا بنێین و بە یەکگرتووییەوە لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بە هەموو توانەوە بوەستین.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێی سیاسەتەکانی ڕێبەر ئێمە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین و ئەوە بیر و بڕوای ئێمەیە. ئەوەش کە پێچەوانەی ئەوە هەڵوێست دەگرێت هیچ پێگەیەکی لە نێو سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی نییە.

پزشکیان درێژەی دا: ئێمە بەدوای شەڕەوە نین و دەستپێکەری شەڕ نەبووین. تیرۆریستەکان فەرماندە و زانایانی ئێمەیان تیرۆر کرد.

ناوبراو جەختی کرد: دوژمنان لە کەسانێک دەترس کە تێدەگەن، دەزانن و بەرخۆدان دەکەن، نەک ئەوانەی کە نازانن و خۆفرۆشن. ئێمە لە پێی ئاو و خاک، خەڵک و بڕواکانمان، تا پێی گیانی خپمان دەوەستین و هیچ ترسێکمان نییە. ئێمە داوا لە خەڵک دەکەین کە بەرخۆدان بکەن و بە هەموو بوونی خۆمانەوە هەوڵ دەدەین کە ئیزن نەدەین بۆ خەڵک و بژێوی و دەرمانیان هیچ کێشەیەک نەیێتە ئاراوە.

News ID 55516

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha