بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی ئەمنیەتی پایەبەرزی ئێرانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی درێژخایەن ئامادە کردووە و لە ئەگەری درێژەی هێرشەکان، ئاستی هیرشەکانی خۆمان بەرز دەکەینەوە.
ئەو بەرپرسە کە ئاماژە نەدراوەتە سەر شوناس و پۆستەکەی، لە درێژەدا زیادی کرد: تاران دەسپێکەری شەڕ نەبووە بەڵام ئەوە ئێمەین کە کاتی کۆتایی ئەو شەڕە دیاری دەکەین.
ناوبراو جەخت دەکات کە ئەو شەڕەی کە نتانیاهۆ ڕێیخستووە کەمتر لە کۆتایی دەوڵەت و سیستەمی سیاسیەکەی نابێت.

کەناڵی ئەلجەزیرە لە زمانی بەرپرسێکی ئێرانییەوە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی تاران بۆ سەر ئیسرائیل چڕ دەبێتەوە.
News ID 55487
Your Comment