AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٥ ٠٥:٢٠

خەسارەکانی ئیسڕائیل بە هۆی هێرشەکانی ئێران+ ڤیدیۆ

خەسارەکانی ئیسڕائیل بە هۆی هێرشەکانی ئێران+ ڤیدیۆ

شەپۆلی سێهەمی قۆناغی دووهەمی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 3 ئەنجام درا و مووشەکی ئێرانی لە پێگەکانی ڕژێمی زایۆنی هەڵدرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە دووەم شەوی وڵام دانەوەی هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێرانە، دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو تلاڤیڤ و حەیفا و ئۆرشەلیم تەقێندرا.

دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بە ڕەمزی "یا عەلی بنی ئەبی تالیب (ع)" لە ئێوارەی جەژنی غەدیر بە سەرکەوتوویی بە چەند چینێکی سیستەمی بەرگری ڕژێمی زایۆنیدا تێپەڕین.

دەسەڵاتدارانی ئێران جەختیان لەوە کردبووەوە کە توند وەڵامی هەر سەربزێوییەکی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەنەوە.

بە تەقاندنی سەدان جۆری جۆراوجۆری مووشەکی بالیستی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان، ئۆپەراسیۆنەکە لە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی ئەنجامدرا.

News ID 55483

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha