AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٤ ١٦:٥٨

ڕێبەری باڵای ئێران ژمارەیەک زیندانی بەخشی

ڕێبەری باڵای ئێران ژمارەیەک زیندانی بەخشی

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران لە سەر داواکاریی دەزگای داد، ڕەزامەندییان بۆ لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای تاقمێک لە تاوانباران، ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ جەژنی غەدیری خوم، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەر داواکاریی دەزگای داد، ڕەزامەندییان بۆ لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای تاقمێک لە تاوانباران، دەربڕی.

شایانی باسە، حوجەتولئیسلام ئێژەیی لە پەیوەندی لەگەڵ بڕگەی 11ی ماددەی 110ی یاسای بنەڕەتی، خوازیاری لێبوردن یان کەمکردنەوە و گۆڕانی تاوانی هەزار و حەوتسەد و پێنج زیندانی تاوانباری دادگەکانی گشتی و ئینقەلاب، ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری و تەعزیراتی حکومەتی، بوو.

News ID 55470

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha