بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، گردبوونەوەی جەماوەری "ئێران؛ زۆڵفەقار عەلی" لە تاران هاوکات لەگەڵ سەرانسەری وڵات دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ ڕۆژی جەژنی غەدیری خوم بوو کە هەموو ساڵێک لە ئێران بە جەژن و ئاهەنگ و خۆشی بەڕێودەکرێت.
ساڵانێکە ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە تاران و زۆربەی شارەکاندا میوانی کیلۆمەتری ڕێکدەخەن لەم ڕۆژەدا و خواردن و شیرینی دەبەخشنەوە بە سەر خەڵکدا بە بۆنەی جەژنی غەدیر.
بەڵام ئەمساڵ لە دوای هێرشەکەی ڕۆژی هەینی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، و شەهید بوونی ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکان و زانایانی ئەتۆمی و دەیان ژن و منداڵی بێ تاوان. جەژن و ئاهەنگ گۆڕا بە گردبوونەوە.
گردبوونەوەکە بە دروشمی ئێران؛ زوڵفەقاری عەلی بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڕێوڕەسمە لە سەرانسەری وڵات بەڕێوەدەچێت و خەڵک لە هەموو شارێک هاتوونەتە سەر شەقام و لە ئیدانەی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران دروشم دەدەن و داواکارن هێزی چەکداری ئێران بە توندی تۆڵە لە ئیسڕائیلی خوێنمژ بکەنەوە.
لە تاران ڕێپێوانێکی کیلۆمەتر درێژی غەدیر بە دروشمی "ئێران؛ زۆڵفەقاری عەلی" و ئامادەبوونی زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس بەڕێوەچوو.
Your Comment