AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ١٩:٢٤

دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی تاران

دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی تاران

دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری پاکدەشتی تاران و ڕۆژاوای پایتەختیش بیستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری پاکدەشت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای تاران بیستراوە.

دەوترێت ئەم دەنگە بۆ چالاکی بەرگری پارچین بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
هەروەها دەنگی تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای پارێزگای تاران بیستراوە
دەنگی تەقینەوەیەک لە مەلارد و بەشێک لە شەهریار لە ڕۆژئاوای پارێزگای تاران بیستراوە.

پەیامنێرێکی مێهر دانیشتووی شاری مەلارد دەڵێت: دەنگێکی ترسناک هاوشێوەی تەقینەوەیەک لەو شارە بیستراوە.

تا ئێستا سەرچاوەی ئەم دەنگە نادیارە و هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لەو بارەوە ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.

News ID 55438

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha