AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٢ ١٤:١٣

ئێران: چوار وڵات بەرپرسیارن لە لێکەوتەکانی بڕیارنامە دژی ئێران

ئێران: چوار وڵات بەرپرسیارن لە لێکەوتەکانی بڕیارنامە دژی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەرکردنی بڕیارنامەیەکی دژ بە ئێران لە لایەن دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیەوە، بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەم کارە ناڕەوا و تێکدەرانەی بۆ دامەزرێنەران و داڕێژەرانی بڕیارنامەکە گەڕاندەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئێران لە وەڵامی ئەم کردەوەیەدا ڕێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر لە پێناوی مسۆگەرکردن و پاراستنی بەرژەوەندی و مافەکانی نەتەوەی ئێران کەلە ساڵی 2019 سوودمەندبوون لە وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە توندی ئیدانەی کردەی سێ وڵاتی ئورووپایی و ئەمریکای کرد لە کەڵک وەرگرتن لە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وەک ئامرازێک بۆ گومان خستنە سەر سروشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

بەقایی بە توندی ئەو پاگەندانەی لە بڕیارنامەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا هاتووە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە پشتبەستن بە پێشنیاری هاوبەشی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئەمریکا و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی سیاسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرا، ڕەتکردەوە و ئەم کارەی بە هەنگاوێکی ناڕەوا و بێ بنەما و دزێو زانی کە بە ئامانج داڕێژراوە بۆ فشارخستنە سەر ئێران بۆ لادان لە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی نەتەوەی ئێران لە بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمیدا.

بەقایی بەرپرسیارێتی کاریگەری و دەرئەنجامەکانی ئەم کارە ناڕەوا و وێرانکەرەی بۆ دامەزرێنەران و داڕێژەرانی ئەم بڕیارنامەیە گەڕاندەوە و جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەم کارە لە پێناو دەستەبەرکردن و پاراستنی بەرژەوەندی و مافەکانی نەتەوەی خۆی لە کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناڤۆکی ئاشتیانە ڕێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر.

News ID 55391

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha