AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢١ ٢١:٣٦

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: ئامادەین بۆ وڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: ئامادەین بۆ وڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران هۆشداریی دا کە ئامادەین بۆ وڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە دژی ئێران بێتە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە میانی سەردانێکیدا بۆ یەکەکانی ئۆپەراسیۆنی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپای پاسداران وتی: مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەریان بەدەستهێناوە و ئامادەین وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بدەینەوە.

سەردار سەلامی وتی: کەنداوی فارس و ناوچەکانی تەنیشتی یەکێک لە ناوچە گرینگەکانی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێرانە. هێزی دەریایی سپا دەتوانێ لە شەڕی دەریایی نزیکدا بەشداری بکات و شەڕە دوورەکان بەڕێوە ببات. کەشتییە خێراکانی هێزی دەریایی سپای دەریایی پەرەی پێدراوە .

News ID 55377

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha