بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لهپهیامێكدا كه له هه‌ژماری فه‌رمیی تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه نووسیویه‌تی: "به گه‌رمی پێشوازی له پێشكه‌وتنی به‌رچاوی پرۆسه‌ی یه‌كخستنی «قه‌سد» له‌گه‌ڵ هێزه حكومییه‌كانی سووریا و ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌م كه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان به‌ده‌ستهاتوون".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی: "ئه‌م پێشكه‌وتنانه هه‌نگاوێكی گرنگن به‌ره‌و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له سووریا. له‌به‌ر ئه‌وه، داوا له هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا ده‌كه‌م كه پشتگیری ئه‌م هه‌نگاوانه بكه‌ن و به ڕۆڵی خۆیان له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدار بن".
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "دیدگای حه‌كیمانه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع و هه‌نگاوه بهرپرسیارانهكهی به‌رزده‌نرخێنم له چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كاندا له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی سووریا به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر، هاوكات رۆڵ و هه‌وڵه‌كانی مه‌زڵوم عه‌بدی له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌رزده‌نرخێنم".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "هیوادارین ئه‌م پرۆسه‌یه به سه‌ركه‌وتویی ته‌واو بكرێت و ببێته ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له سووریا، قۆناغێك كه تێیدا مافه‌كانی هه‌موو هاووڵاتیان و هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا بپارێزرێن، وڵات به‌ره‌و ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیریی زیاتر هه‌نگاو بنێت، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی چاكبوونه‌وه، گه‌شه و گه‌شه‌پێدان بۆ هه‌مووان دابینبكرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ سێشه‌ممه، مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) لهپهیامێكدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌ی راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، "سووریایهكمان ده‌وێت بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و مافی هه‌موانی تێدا پارێزراو بێت، ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و وڵات چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه كه نیشانه‌كه‌ی ئاشتی و به‌شدارییه له بنیاتنانه‌وه‌ی سووریای نوێ‌دا".
Your Comment