بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر کە لە شوێنی ڕووداوی بەندەری دیر جێگیر بووە، بە دۆزینەوەی تەرمی ئەم هاووڵاتییە دیرە، ژمارەی کوژراوانی ئەو ڕووداوە بۆ ٤ کەس زیادی کردووە.
هەروەها تا ئێستا 3 کەس بریندار بوون و لە ناوەندە پزیشکییەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ڕووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی ئۆپەراسیۆنی بەتاڵ کردنەوەی پاپۆڕێکی بارهەڵگر ڕوویداوە و بووەتە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە بەندەری پترۆکیمیایی کاوە؛ بەندەرێک کە ژێرخانی سەرەکییە بۆ هەناردەکردنی مێتانۆل لە باشووری وڵات.
Your Comment