بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی 3 هەزار مێگاوات کارەبا، پەرەپێدانی تیشک و دەرمانی تیشکی، و گەیشتن بە ڕێئاکتەرێکی ڕەسەنی بەهێز لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانە.
جەختیشی کردەوە: دوژمنان جگە لە دروستکردنی ئاستەنگ لە ڕێگەی پێشکەوتنی ئێران و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی هیچ ئامانجێکی تریان نییە .
ئەوەشی خستەڕوو کە وەک ئامانجی مامناوەند، دەبێ لانیکەم ٣ هەزار مێگاوات کارەبای ئەتۆمی بەرهەم بهێنین، پەرە بە بەکارهێنانی تیشک بدەین، توانای دەرمانی ڕادیۆیی فراوان بکەین، و سووڕی سووتەمەنی تەواو بکەین بە ئامانجی دروستکردن و هەبوونی ڕیاکتۆرێکی توێژینەوەیی و ڕێئاکتۆرێکی ڕەسەنی بەهێز بە سووتەمەنی ئێرانی.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: دروستکردنی ڕیاکتۆری ڕەسەن بە سووتەمەنی ئێرانی لە بەرنامەی کاردایە.
News ID 55357
Your Comment