AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٩ ١١:٠٢

ئێران: چۆک بۆ هیچ گوشارێک دانادەین

ئێران: چۆک بۆ هیچ گوشارێک دانادەین

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: ساڵانە یەک ملیۆن کەس دەرمانی ڕادیۆیی ئێمە بەکاردەهێنن، بۆیە ئێمە تەندروستی و ژیانی گەلەکەمان ناخەینە مەترسییەوە و تەسلیم بە گوشاری سیاسی نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد ئیسلامی، جێگری سەرۆک و بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، لە سەروبەندی کۆبوونەوەی شۆرای حوکام و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و هەوڵەکانی سێ وڵاتی ئورووپایی و ئەمریکا بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلعەرەبی قەتەر وتی: هەموو وڵاتێک مافی خۆی هەیە و ئاژانسەکە ئەرکی خۆی هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەم ئاژانسە و وڵاتانی دیکەی جیهان لەم ساڵانەی دواییدا متمانەیان لەدەستداوە، چونکە ئەمریکا زاڵ بووە بەسەریاندا و شێوازی کارکردنیان بە کردەوە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ئەمریکایە و نەک یاسا و ڕێسا و پەیڕەوی ناوخۆی ئاژانسەکە ئەمە کێشەیەکە کە خەڵکی جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە.

وتیشی: پێوەر بۆ چالاکی لە پیشەسازی ئەتۆمی لە جیهاندا ئەو یاسا و ڕێسایانەی ئێستایە کە ئێمە لە شێوەی پاراستن و پەیماننامەی NPTدا خەریکین ڕچاوی دەکەین.

جەختیشی کرد کە ئێران لەم چوارچێوەیەدا دەجووڵێتەوا. هیچ پلانێکی شاراوە و ڕانەگەیەندراومان نییە.

ئەوەشی وت کە کاتێک هەموو شتێک ڕوونە و هیچ بەڵگەیەک لەسەر پابەندنەبوون نییە، ئەمانە تەنیا ڕەفتاری سیاسی و زیادەڕەویکردنن. وەڵامی ئێمەش ڕوونە؛ ئێمە بە هێزەوە درێژە بە ڕێگاکەمان دەدەین و هیچ گومانێکمان لێ نییە.

News ID 55337

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha