بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئەمنیەکان لە زمانی ئیندیپندنتەوە، ئەمریکا دەیەوێت بوونی سەربازی خۆی لە سووریا لە دۆخی نافەرمییەوە بۆ شێوەی یاسایی و ڕێککەوتن کراو لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق بگۆڕێت. ئەو ڕێککەوتنە، هێزەکانی ئەمریکا لە سەرجەم بنکەکان لەوانە دێرەزوور، ڕەققە و حەسەکە کە لە کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانن، دەکشێنێتەوە. بەم حاڵەوە بنکەی ئەمریکا لە ناوچەی ستراتیژیکی ئەلتنف لە سنووری سووریا، ئوردن و عێڕاق دەپارێزرێت.
ئەو گۆڕانکارییە بەرچاوە دوای دیداری سەرۆککۆمارەکانی ئەمریکا و سووریا ئەنجام دەدرێت و یەکەم ڕێککەوتنی فەرمی نێوان دوو وڵاتەکە دوای چەندین ساڵە کە شرۆڤەکاران ئەوە وەکوو نیشانەیەک لە دەسپێکی وەرزێکی نوێ لە پێوەندییەکانی سووریا و ئەمریکا دەزانن.
هاوکات مارلین ستاتزمەن نوێنەری کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کەم کردنەوەی ژامرەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا دەستی پێکردووە و فاکس نیوزیش ڕایگەیاندووە کە لە هەفتەکانی دواییدا 500 سەربازی ئەمریکی لە سووریا کشاونەتەوە و دوو بنکەی سەبازی لە دێرەزوور چۆڵ کراوە و بنکەیەکی دیکەشیان رادەستی کوردی سووریا کراوە.
کارناسان سەبارەت بە کراوە بوونی بنکەی ئەلتنف دەڵێن کە دوو ئامانجی هەیە : دریژەی بەرەنگار بوونەویە داعش و چاوەدێری بەسەر چالاکی هەندێک لە هێزەکان بۆ ڕێگری لە کردنەوەی ڕێگاکان بۆ گواستنەوەی چەک کە دەتوانێت سەرقامگیری ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.
Your Comment