بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە ڕاپۆررتی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ئێران دەقێکی بڵاو کردەوە .
لە دەقەکەی غەریب ئابادیدا هاتووە: گرۆسی بڕیارنامەیەکی کردووەتە بنەمای قسەکانی کە سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکا دەریانکردووە.
هەروەها هێناویە کە ئەو ڕاپۆرتە لەسەر بوونی هەندێک مادەی ئەتۆمییە کە زیاتر لە 20 ساڵی ڕابردوو لە 4 شوێنی پاگەندەیی و لەسەر بنەمای داتا ساختەکانی ئیسرائیلە و لە ئەو ڕاپۆرتەدا، خاڵێکی جێگای گومان لەسەر چالاکی ئەتۆمی ئێستای ئێران یان لادان لە چالاکییەکان و مادەی ئەتۆمی بوونی نییە.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوەتە سەر سێ شوێنی ئەتۆمی کە لەسەر ڕاپۆرت نەدراوە بەڵام دواتر هەر لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئاژانس هیچ نیشانەیەکی باوەڕپێکراو لە بوونی بەرنامەی ئەتۆمی ڕێکخراو و رانەگەیێندراو لە ئێران بوونی نییە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئێران هەر درێژە دەداتە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس لە بواری جێبەجێ کردنی پرسەکانی پادمان.
لە کۆتاییشدا هێناویە کە ئێران نە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوەیە و نە هیچ مادە و چالاکییەکی ڕانەگەیێندراوێکی هەیە. ئێران پابەندی سەرجەم بەڵێنەکانی خۆی بووە تا ئێستا. ئەو تێچووەش کە ئێران تا ئێستا داویە، بۆ پاراستنی سەربڵدنی و پێشکەوتن و خۆڕاگری لە بەرانبەر زۆربێژی و هەوڵی هەندێل وڵات بۆ زاڵبوون بە سەرماندا بووە. ئەگەر ئەو وڵاتانەش بیانەوێت لە نیازپاکی ئێران ئاوەژۆ کەڵکوەربرگن و هەر درێژە بدەنە ڕێگای هەڵەی پێشووی خپیان، ئێران ناچار دەبێت بو پێی دۆخ و گۆڕانکاری و هەوڵی لایەنەکانی بەرانبەر، بڕیاری گونجاو هەڵبگرێت و بچێتە قۆناغی جێبەجێکارییەوە کە لێکەوتەکانی ئەوەش لە ئەستۆی ئەو وڵاتانە دەبێت.
Your Comment