AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٦ ١٧:١٠

گردبوونەوەی هەزاران کەس لە ئەنقەرە بۆ ئازادی ئیمام ئۆغڵۆ

گردبوونەوەی هەزاران کەس لە ئەنقەرە بۆ ئازادی ئیمام ئۆغڵۆ

هەزاران هاووڵاتی لە وەڵامی بانگهێشتی شارەوانی ئەنقەرە لە چانکایا بۆ پاڵپشتی لە ئازادکرانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، بەربژێری زیندانی‌کراوی سەرۆک کۆماریی تورکیا لە پارتی جەهەپە، گردبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو (دووشەممە) هەزاران هاووڵاتیی ئەنقەرە لە سەر بانگهێشتی مەنسوور یاواش، شارەوانی ئەنقەرە، لە گۆڕەپانی ساکاریا لە چانکایا گردبوونەوە، تا ناڕەزایەتیی خۆیان بۆ دەستگیریی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، بەربژێری زیندانی‌کراوی سەرۆک کۆماریی تورکیا لە پارتی کۆماری گەل(CHP)، دەرببڕن.

کۆبوونەوەکە بە هەڵدانی دروشمی "ڕێز لە ورەی گەل دەنێین" و لە لایەن سەرۆکایەتی جەهەپەوە و وەڵامی جەماوەریی "دادمان دەوێ، نە ترس و تۆقان"، دەستی پێکرد و پاشان پەیامی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ لە زیندانی مەرمەرەوە خوێندرایەوە.

شایانی باسە، مەنسوور یاواش پێشتر بانگهێشتێکی بۆ گردبوونەوە لە پێناو "بەرگری لە سەروەریی یاسا، ئازادی و دادپەروەری" و "بۆ هاودەنگ‌بوونی تورکیایەکی دیموکراتیک" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردبۆوە.

News ID 55189

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha