AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٥ ١٥:٠٤

خاچی سووری جیهانی: زیاتر لە 35 هەزار کەس لە سووریا شوێن بزرن

خاچی سووری جیهانی: زیاتر لە 35 هەزار کەس لە سووریا شوێن بزرن

کومیتەی جیهانی خاچی سوور لە شوێن بزربوونی زیاتر لە 35 هەزار کەس لە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، کومیتەی جیهانی خاچی سوور لە سووریا ڕایگەیاند کە کومیتەیەکی نەتەوەیی بۆ دۆزینەوەی شوێن بزرەکان پێک هاتووە و ئەو هەوڵە هەڵمەتێک بەرەو چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێستایە.

ئەو کومیتەیە جەختی کرد کە زیاتر لە 35 هەزارر حاڵەتی شوێن بزر بوون لە کاتی دەسپێکی قەیرانەوە لە سووریا تۆمار کراوە.

خاچی سووری جیهانی جەختی کرد کە ژمارەی وێن بزرەکان لە سووریا زۆر زیاتر لە ئەو ئامارە فەرمییەیە کە راگەیێندراوە.



News ID 55173

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha