AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٥ ٠٧:٢٩

ترامپ: دانوستان لەگەڵ ئێران زۆر باش بوو

ترامپ: دانوستان لەگەڵ ئێران زۆر باش بوو

سەرۆکی ئەمریکا دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێران و ئەمریکا تا ئێستا پێنج خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان بە ناوبژیوانی عومان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەنجام داوە.

هەرچەندە هێشتا هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە، بەڵام بەرپرسانی تاران و واشنتۆن ئەو دانوستانە بە بنیاتنەر دەزانن.

بەم پێیە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: پێشکەوتنی ڕاستەقینەمان لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بینی. ئێمە دانوستانێکی زۆر باشمان لەگەڵ ئەوان هەبووە.

سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا سەرەڕای دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ، ترامپ وتی: هەستێکی ناخۆشم هەیە لەوەی کە پووتین دەیکات و بیر لە سەپاندنی سزای زیاتر دەکەینەوە بەسەر ڕووسیادا.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا داوای کرد سزای توندتر بەسەر ڕووسیادا بسەپێندرێت بەهۆی دژایەتی مۆسکۆ بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەستی کاتی.

چەند کاتژمێرێک پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای کردبوو ئەمریکا بەشداری بکات لە سەپاندنی سزاکان بەسەر ڕووسیادا بۆ ئەوەی پوتین ڕازی بکات ئاگربەست لە ئۆکرانیا قبووڵ بکات.

ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێموایە هەواڵی خۆش لەبارەی ئێران و هەروەها لەبارەی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە دەبیستین.

News ID 55167

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha