AP ١٤٠٤ گوڵان ٣٠ ٠٩:٢٦

زیندانی کردنی زیاتر لە پێنج هەزار کورد لە سووریا

زیندانی کردنی زیاتر لە پێنج هەزار کورد لە سووریا

زیاتر لەپێنج هەزار کورد لەعەفرین، سەرێکانی‌و دێرەزور زیندانیکراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، "تاوەکوو ئەمڕۆ نزیکەی 800 ئێزدی لەزیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی تەحریر شامدا ماون لەئیدلب".

ده‌شڵێت:"زیاتر لەپێنج هەزار کورد لەعەفرین، سەرێکانی‌و دێرەزور زیندانیکراون".

ئاراس جەلال وتەبێژی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، باسی لەچارەنوسی هەزاران کوردی ئێزدی‌و هاونیشتمانیی دیکەی کوردستانی سووریا کرد.

ئاراس جەلال وتی:"تاوەکو ئەمڕۆ دوو هەزارو 150 کورد چارەنووسیان نادیارە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکرابوون".

وتەبێژی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوانەشی لەسەر دەستی سوپای نیشتمانیی سووریا دەستگیرکراون، پێنج هەزارو 400 هاوڵاتیی سڤیلی کوردن، لەنێویاندا 275 ژن‌و 250 منداڵ هەن".

ئاراس جەلال ئه‌وه‌شى وت:"ئەوانەی لەلایەن داعشەوە بێسەروشوێنکراون زۆرینەیان لەحەلەب، کۆبانێ‌و ڕەققە دەستگیرکرابون، ئەوانەشی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی دیکەوە دەستگیرکراون، لەعەفرین سەرێکانی‌و گرێ سپی بوە".

زیاتر له‌باره‌ى ئێزدیه‌كانه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لەدوو هەزار ئێزدی بێسەروشوێنن، زۆرینەیان لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە لەساڵانەی 2017 بۆ 2019 دەستگیرکراون‌و ئێستاش لەئیدلیبن لەسووریا".

News ID 55090

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha