AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٧ ١١:١٨

عێراقچی: پاراستنی پیتاندن و ژێرخانە ئەتۆمییەکان دانوستانی لەسەر ناکرێت

عێراقچی: پاراستنی پیتاندن و ژێرخانە ئەتۆمییەکان دانوستانی لەسەر ناکرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پوگواش لەسەر هەڵوێستی ئێران لەسەر زەروورەتی بەهرەمەندی ئێران لە مافی یاسایی وڵات جەختی کرد.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ شاندی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پوگواش بە ئاماژە بە چوار خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی: ئێران وەکوو وڵاتێک کە کە لە مێژە ئەندامی گرێبەستی پەرەنەسەندی چەکی ئەتۆمییە و خۆی دامەزرێنەی ناوچەی دوور لە چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژاوای ئاسیایە، بە شێوەی جیدی و نیازپاکی بڕیاری دانوستانی ناراستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکای داوە و تا ئێستا جیدی بوونی خۆشی نیشان داوە.

ئێران بۆ دڵنیا کردنەوە سەبارەت بە بەردەوام بوونی چییەتی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی بەتواوەتی ئامادەیە، بەڵام ناتوانێت لەسەر مافی یەکلایی و یاسایی گەلی ئێران بۆ بەدەست هێنانی وزەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە سازش بکات.


عێراقچی بە ئاماژە بە دانی تێچووی مادی و مرۆیی بۆ پارێزەری لە مادی خۆمان بۆ بەهرەمەندی لە وزەی ئەتۆمی ، زیادی کرد: گەلی ئێران لە سی ساڵی ڕابردوودا بۆ پاراستنی سەربەخۆیی خۆی و دەستخستنی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی و پیتاندن، تێچووی زۆری داوە و جگە لە تەحەمولی گەمارۆی نایاسایی و ستەمکارانە، باشترین منداڵانی خۆی لە ئەو ڕێگایە بەخشیوە. بۆیە ئێرانییەکان قبووڵی ناکەن وەکوو ئەندامێکی نەگۆڕی گرێبەستی پەرەپێنەدان کە وەبەرهێنان و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی حەرام دەزانێت، خۆی لە پیشەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە بێبەری بکات.

News ID 55049

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha