AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٧ ٠٩:٣٢

نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی تاران ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی دیالۆگی تاران". 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا له‌ لێدوانێكدا ڕایگەیاند کە هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق سه‌ردانی تاران ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ کۆڕبەندی دیالۆگی تاران.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانج له‌ سه‌ردانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بەشداریكردنه‌ لە کۆڕبەندی وتوێژی تاران کە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوەدەچێت.

News ID 55048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha