بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد نادری، ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئەوڕۆ ڕاگەیێندراوی نوێنەرانی لە کاردانەوە بە هەواڵی پلانی ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گۆڕینی ناوی "کەنداوی فارس" لە کۆبوونەوەی مەجلیسدا خوێندەوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: بەڕێز ترامپ، کەنداوی فارس و ژێئۆپۆلیتیکەکەی خوداپێداوە و بە لەشکەرکێشان و دەستدرێژی نەگیراوە؛ ئێرە نیشتمان و یانەی ئێمەیە.
هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە "ئەم نیشتمانە لە دڵی زەویدا جێگرە و چوارڕێیانی جیهانە"، هاتووە: ئێران بۆ پێگەی ئێرەییبەخشی خۆی و بە تایبەت کەنداوی فارسی، قەرزداری هیچ دەسەڵاتێک جگە لە خودا نییە.
لە کۆتاییشدا وێرای بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ خوێندنەوەی کتێب لە پەنای قوماربازییەکانی، جەخت کراوە: ناوی فارسیی ئەو کەنداوە نەک بە زۆرەملێ و هەڵخەڵەتاندن، بەڵکوو لە مێژووەوە دێت و دەبێ بزانیت کە ئێمە لە لایەنی دروستی گۆڕانکارییەکانی مێژوودا وەستاوین و هاوکات لە شوێنی دروستی جوگرافیا و زەویداین.
Your Comment