AP ١٤٠٤ گوڵان ١٥ ٠٩:٥٩

کاروانی گەورەی سەربازی تورکیا بۆچی هاتە هەرێمی کوردستان

کاروانی گەورەی سەربازی تورکیا بۆچی هاتە هەرێمی کوردستان

هێزەکانی تورکیا ڕێوشوێنی ئەمنییان  لەدەوروبەری بنکەی زیلکان لە ناوچەی باشیک لەباکووری نەینەوا توندترکردوەتەوە بۆ دڵنیابوون لەچوونە ژورەوەی کاروانێکی گەورەی سەربازیی بۆناو بنکەکە کە بەتۆپخانەی قورس تەیار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تورکیا هێنانی سەرباز و چەک‌و کەلوپەلی سەربازیی قورسی بۆناو بنکەکە زیادکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاماژەکان بۆ بەهێزبونی هەمیشەیی بوونی سەربازیی تورکیا لەهەرێم‌و عێراق زیادیانکردوە.

ئەوەش هاتووە، تۆپخانەکان لەشەودا هێنراون بۆ ئەوەی نەبنە جێگه‌ی سەرنج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆپە قورسانەی دەگوازرێنەوە توانای ئەوەیان هەیە ناوچەیەکی فراوانی موسڵ‌و ناوچەکانی دەوروبەری بکەنە ئامانج.

ڕوونیشیکردووه‌تەوە، بنکەی زیلکان یەکێکە لەگەورەترین‌و گرنگترین بنکەی سەربازیی تورکیا لەعێراق کە دەکەوێتە پێگەیەکی جوگرافیی گرنگیی ئەووتۆ، کە دەتوانرێت لەوێوە هێرش بکرێتە سەرئامانجەکان لە قووڵایی خاکی عێراق.

لەساڵی 2016 تورکیا هێزێکی لەسەربازگەی زیلکان لەنزیک باشیک جێگیرکرد، کە سەدان سەرباز و تانک‌و زرێپۆش‌و چەکی قورسی تێدا جێگیرکراوە.

News ID 54903

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha