بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر سراج لە شرۆڤەی دەستکەوتەکانی سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکی دەسەڵاتی دوو وڵاتەکە لە ئێران و عێراق پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد و کومیتەی دژە تیرۆریزمیان پێک هێنا کە تا ئێستا 4 کۆبوونەوە بە ئامانجی شوێنگیری پەسەندکراوەکان لە عێراقی بەڕێوە بردووە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە سەفەر بۆ عێراق 4 ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی سزادراوان، رادەست کردنەوەی تاوانباران، هاوکاری سزادان و هاوکاری مەدەنیمان ئەنجام داوە.
هەروەها لە شرۆڤەی کومیتەی دژە تیرۆریزمی ئێران و عێراق وتی: جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی عێراق سەرۆکی کومیتەی دژە تیرۆریزم لە ئەو وڵاتە و جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە ئێرانیش هەروەها و حاڵەتی جۆراوجۆریشمان هێنایە ئاراوە و شوێنگیریمان کرد.
سراج درێژەی دا: چوونی نایاسایی بۆ عێراق زیندانی و سزادانی بەدواوە دەبێت و ژمارەیەک هاووڵاتی ئەو هەڵەیەیان کردووە و لە داهاتوودا ڕادەست دەکرێنەوە و لەم دواییەشدا 50 زیندانیمان گواستووەتەوە بۆ ئێران.

جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد و بەرپرسی مافی مرۆڤ ئامانج و دەستکەوتەکانی سەفەر بۆ عێڕاق بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی دادوەری ئەو وڵاتەی شرۆڤە کرد و لە واژۆی 4 ڕێککەوتننامە هەواڵی دا.
News ID 54887
Your Comment