بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەڵاڵەی پاگەندەی بێ بڕوا بنەمای هەندێک لە مێدیا دوژمنەکان لەسەر سەرچاوەی سەربازی وەجبە ئاگر گرتووەکەی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی و پێوەندی دانی بە پیشەی سەربازی و مووشەکی بە ڕوانگەی سێ ڕەهەندی، بەلاڕێ بردنی پرسەکە، دوو جەمسەری کردنەوەی پرسەکە و جەولان لە سەر پرسەکە لە کۆمەڵگادا، ئەنجام دەدرێت.
هێنانە ئارای ئەو پاگەندە لە دۆخێکدایە کە پیشەی بەرگری و بەرنامەی مووشەکی ئێران بەتواوەتی خۆجەیی و نێوخۆییە و پێویستی بەوە نییە لە دەرەوەی وڵات شتێک بهێنێت.
پیشەی مووسەکی ئێران لە داڕشتنەوە تا چێ کردن بەتواوەتی لە سەرچاوە و مادەی نێوخۆیی کەڵکوەردەگیردرێت و بەدڵنیاییەوە ئەگەر پێویست بە سەرچاوەی دەرەکی هەبوایە ئەویش لە دۆخی سەختی گەمارۆکاندا لە ئەو ئاستە گەشەمان لە بواری سەربازی و مووشەکی نەدەبوو.
گواستنەوەی وەجبەی سەربازی لەژێر ناوی وەجبەی بازرگانی لە دۆخی سەخت و چاوەدێری چڕی سنووری کارێکی نائاسایی و پێچەوانەی یاسا پارێزەرییەکانە و بە پێی ژمارەی زۆری بەندەرەکان لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە باشووری، لە ئەگەری زەروورەت و پێویست بە ترانزیتی کالا سەربازیەکان، سپا دەیتوانی لە بەندەرە نابازرگانییەکان کەڵکوەربگرێت.
لەلایەکی تریشەوە دانانی ئاوەها وەجبەیەکی تایبەت لەلایەن ناوەندێکی تایبەتەوە و ئەویش سەرەڕای گوشارگەلێکی تایبەت بە پێی پاگەندەکان، لە شوێنێکدا کە جێگای کانتینێرەکانە بەتواوەتی گەمژانەیە و ئەگەر ئاوەها ناوەندێک کە ئەوەندە هێزی بۆ کڕین و هاوردە کردن هەیە بۆچی کانتینێرەکان لە گومڕوک دادەنێت و چاوەڕوانی کاری ئیداری دەبێت.
Your Comment