AP ١٤٠٤ گوڵان ٨ ١٩:٢٦

هۆکارانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس دادگایی دەکرێن

هۆکارانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس دادگایی دەکرێن

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە دادگایی‌کرانی هۆکارانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی هەواڵی و وتی: لە ئەگەری سەلمێندرانی تاوانەکانیان، بە توندی سزا دەدرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدڕەزا عارف لە میانەی دیداری لە پیشانگای توانستە هەناردەییەکان، سەبارەت بە هەنگاوەکان دەوڵەت بۆ کۆنتڕۆڵی ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەی بەندەرعەباس، وتی: ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ هەر لە یەکەمین کاتژمێرەکانی ڕووداوەکە خۆی گەیاندە بەندەر عەباس و شوێنی تەقینەوەە و پەیجۆری کۆنتڕۆڵی ڕووداوەکە و کوژاندنەوەی ئاگر و دۆزینەوەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوەین و داوا لە خەڵکی دەکەین کە پێش‌داوەری نەکەن.

ناوبراو وێڕای سەرەخۆشی‌کردن لە خێزانی قوربانیانی ئەو ڕووداوە و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بە برینداران، جەختی کرد: بێ گومان هۆکارانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی دادگایی دەکرێن و لە ئەگەری سەلمێندرانی تاوانەکانیان، بە توندی سزا دەدرێن. ئەگەریش ئاستەنگێک لە یاسا و ڕیساکانیشدا هەیە، دەبێ خێرا چاکسازی بکرین بۆوەی لە داهاتوودا شایەدی ڕووداوگەلێکی لەو چەشنە نەبین.

News ID 54826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha