بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهرداد حەسەن زادە، بەرپرسی گشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای هورموزگان، سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێ لە بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەرعەباس ڕایگەیاند کە هەڵمەتی فریاکەوتن و ڕزگار کردن بەتواوەتی کۆتایی هاتووە و ئێستا جەخت لەسەر کوژاندنەوەی ئاگرەکەیە.
حەسەن زادە ڕایگەیاند: لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکەوە، نزیک بە 19 کاتژمێر تێپەڕیوە و هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە گەییشتووەتە نزیک بە قۆناغی کۆتایی، ئاگرکەوتنەوەکە لە ئێستادا لە کۆنترۆڵدایە و چاوەروانی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بەتواوەتی کۆنترۆڵ بکرێت.
ناوبراو زیادی کرد کە دوای کوژاندنەوەی تەواوی ئاگرەکە، هەڵمەتی پاک کردنەوە و لێکدانەوەی خەسارەکان دەست پێدەکات تا بزانین ئاستی خەسارەکان چەندە بووە.
حەسەن زادە بە ئاماژە بە هەوڵە بێ وچانەکانی تیمە فریاکەوتنەکان، لە درێژەی چالاکییەکان بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکە هەواڵی دا و داوای لە هاووڵاتیان کرد کە هەوڵەکان لە سەر چاوە فەرمییەکانەوە شوێنگیری بکەن.
Your Comment